هاتوچۆی سلێمانی: سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی چەند رێنماییەک بۆ شۆفێران بڵاودەکاتەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند،''ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی ئازیزی شارەکەمان دەکەین کەلە ئێستادا سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن یان ئەو شوێنانەی مەترسی بەستن و شەختەی لێ دەکرێت، بێگومان ئەمە لەپێناو سەلامەتی خۆتان و دوورکەوتنەوەتان لە گیرخواردن و کارەساتی نەخوازراو.''

چەند رێنماییەکی هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران:

1. کەمکردنەوەی خێرایی بۆ ڕادەیەک کە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیلەکەت هەبێت واتە لە ناو شارەکان خێرایی لە 30 بۆ 50 کلم/ کاتژمێرێک و نابێت زیاتر بێت هەروەها بۆ دەرەوەی شارەکان لە 60 کلم یان کەمتر بەگوێرەی بارودۆخی شەقامەکە خێرایی کەم و زیاد دەکەیت.
2. پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئوتومبیلەکەی خۆت و ئوتومبیلی بەردەمت، ئەم خاڵە گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیل لە بەفر باریندا کەم دەکات بۆیە پێویستە ماوەیەکی دیاریکراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیل.
3. ئیشکردنی ڕووناککەرەوە(گڵۆپ)ی نزم و ڕووناککەرەوەی تەم گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە بارینی بەفرو بوونی تەم ڕێژەی بینین کەم دەکاتەوە.
4. دڵنیابوون لەوەی کە ئوتومبیلەکەت کەم و کوڕی نییە و پێویستە بانزینی تەواو لە ئوتومبیلەکەتدا بێت بۆکاتی پێویست و قەرەباڵغی.
5. بوونی بەتانییەک لە ناو ئوتومبیلەکەت بۆکاتی پێویست.
6. نابێت شۆفێر بە شپرزەیی و لەناکاو ئیستۆپ بگرێت بەڵک و بەنەرمی و لەسەرخۆیی.
7. سەردان نەکردنی ناوچە شاخاوییەکان بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی کات.
8. لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکرێت بەلایەنە پەیوەندیدارەکان.
هاتوچۆ 188
پۆلیسی فریاکەوتن 104
فریاگوزاری تەندروستی 122
بەرگری شارستانی 115

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا