شانەی راگەیاندی ئەمنی عێراق کوژرانی والی کەرکوکی راگەیاند

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، کوژرانی سێ سەرکردەی گرنگی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە سەلاحەدین راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند: رۆژی 31ـی كانونی دوه‌م، دوای به‌ده‌ستخستنی‌ زانیاری هه‌واڵگریی ورد، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ فڕۆكه‌ی ئێف 16 بۆردومانی چه‌ند پێگه‌یه‌كی تیرۆریستانیان له‌ ناوچه‌ی زه‌رگه‌ له‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین كرد، كه‌ مه‌فره‌زه‌ی تیرۆریستانی تێدابو.

ئەمەش هەیە: پاش هەوڵێکی تەکنیکی و بەدواداچون، بەیەکگەیشتنی زانیاری و پشکنینی تەرمی ئەو کەسانەی کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا گیانیان لەدەستداوە کە ژماره‌یان حەوت كه‌سه‌، به‌ هەماهەنگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی توانرا ناسنامه‌یان ئاشكرا بكرێت.

زیاتر: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق سەبارەت بە سێ دیارترین کوژراوەکان بەمشێوەیە زانیاریەکانی خستوەتەڕو؛

- ده‌حام محه‌مه‌د علێوی، ناسراو به‌ ئه‌بو سه‌عید ده‌ندوشی، كه‌ به‌ والیی كه‌ركوک ناسراوه‌ و به‌رپرسی چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی بوه‌ بۆ كوشتنی هاوڵاتییانی بێتاوان، له‌گه‌ڵ چه‌ندین تاوانی دیكه‌ له‌ وادی شای چیای حه‌مرین و حه‌ویجه‌ لە سنوری کەرکوک.

- شه‌حازه‌ عه‌لاوی ساڵح، ناسراو به‌ ئه‌بو عیسا، به‌رپرسی كه‌رتی حه‌مرینی چه‌كدارانی داعش بوه‌.

- باسم ره‌بیع به‌توش، كه‌ یه‌كێک بوه‌ له‌ گرنگترین و سەرەکیترین ئه‌ندامه‌كانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا