بابەتە
سەرەکیەکە: سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، هەلی مانەوە و چانسی ژیانمان نەداوە و
نایدەین بەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی لە باکوری سوریا هەڕەشەن بۆ سەر ولاتەکەمان.
لێدوانی
فەرمی: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند: غەززە ئازارێکە لە دڵماندا، غەززە برینێکە لەناخماندا، بە گیان
تێدەکۆشین بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئازارە و ساڕێژکردنی ئەو برینە، بەداخەوە هێشتا
جیهانی ئیسلامی نەیتوانیوە هەنگاوێکی بە کۆمەڵ لەو بارەوە بنێت.
هاوکات:
سەبارەت بە کۆبونەوەی، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی روسیا، ڤلادیمێر پوتین وتی؛ پشتیوان
بە خودا ئەگەر ئەنجامێک لەم کۆبونەوەیە وەرگرین کە بە نیازباشی چاوەڕوانی دەکەین،
ئەوا جیهان هەنگاوێکی زۆر جیاوازتر دەنێت.
ئەمەشی
وت: بەداخەوە ئەمریکا حساباتێکی ھەڵە لەبارەی ناوچەکەمانەوە دەکات و پێویستە
ھەڵوێستێکی نەبێت کە مێژو و بەھا و ئەزمونەکانی ئەم جوگرافیایە پشتگوێ بخات.
زیاتر: سەبارەت بە پێشهاتەکانی سوریا،
ئەردۆغان رایگەیاند؛ پێویستە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەوە تێبگەن کە لە سوریادا
شوێنیان نییە، ئەگینا سڵ ناکەینەوە لە هەنگاونان بۆ ئەوەی ئەم راستییەیان
تێبگەیەنین.
چی تر:
هەلی مانەوە و چانسی ژیانمان نەداوە و نایدەین بەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی لە باکوری
سوریا هەڕەشەن بۆ سەر ولاتەکەمان و ئارامیمان نییە بەرامبەر رێکخراوە
تیرۆریستییەکان، کاتێک هەنگاو دەنێین بۆ چارەسەری پرسەکە دەرفەت نادەین بە کەس
سەرقاڵمان بکات و کاتمان بەفیڕۆ بدات.