بابەتە
سەرەکیەکە: ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگەیاند، " ته‌وتینكردن
چاره‌سه‌ری بنچینه‌یی كێشه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌و چیتر ناتوانرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
پرۆژه‌ی هه‌ژماری من وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ناچاریی و زۆره‌ملێ بكرێت ".
لێدوانی فەرمی:
ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ''بەرەیەک
ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی خۆی به‌كاردێنێت بۆ جێگیركردنی مووچه‌كان له‌پرۆژه‌ی (هه‌ژماری
من)، و به‌ره‌یه‌كی دیکە داوا ده‌كات پرۆسه‌ی (ته‌وتین) جێبەجێبکرێت".
ئەوەشی وت:
"یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی گه‌وره‌و خاوه‌ن سه‌نگی گۆڕ‌ه‌پانی سیاسی هه‌رێم و عێراق
و خودی سه‌رۆكی یه‌كێتیی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پاڵپشتی خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕ‌یاری
دادگای فیدراڵی خسته‌ڕ‌وو، له‌پێناو زامنكردنی مافی ته‌واوی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و
دورخستنه‌وه‌ی بژێوی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران له‌كێشه‌كان"
ئەوەشی
خستەروو: ''بە پێی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی ناتوانرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی
هه‌ژماری من وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ناچاریی و زۆره‌ملێ بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت پرۆسه‌كه
پرۆسه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه بێت و فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم سه‌ربه‌ستبن
له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌ر بانكێك به‌حكومیی و ناحكومییه‌وه.''