خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی كۆمپانیای كۆڕەک تێلیکۆم رادەگیرێت

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی نەدانەوەی قەرزەکانی، خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک رادەگیرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند: بڕیاردراوە بە  گرتنەبەری رێوشوێنی سزایی دژی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم، بە داخستن و راگرتنی دەستبەجێی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کۆمپانیاکە، ئەوەش بە هۆی پابەندنەبونی بە پێدانەوەی قەرزەكانی.

ئەمەش هەیە: دەستەكە داواكەی ئاڕاستەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق کردوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، هەروەها کۆمپانیای کۆرەک بەپێی مەرجەکانی گرێبەستی مۆڵەتەکەی، قەرەبوی بەشداربوان دەکاتەوە، بە مەبەستی دڵنیابون لەوەی زیان بە مافەکانی بەکارهێنەران نەگات.

زیاتر: دەستەكە رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ وەرگرتنی سکاڵای بەشداربوان سەبارەت بە پچڕانی خزمەتگوزارییەکە، لە هەمانکاتدا کۆمپانیای کۆرەک بەرپرسیار دەکات لە هەمو دەرئەنجامەکانی پچڕانی خزمەتگوزارییەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا