بافڵ جەلال تاڵەبانی و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا کۆبونەوە

درێژتر لە هەواڵ 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە ئەڵمانیا لەگەڵ جۆناسان پاوڵ، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا کۆبوەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر تەواوی پرس و روداوەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە هەڵوەستەیکرد و بۆچون و ستراتیژی نیشتمانیی یەکێتی لەبەرامبەر پێشهاتەکان خستەڕو و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان لەپێناو فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی دەربڕی.

ئەمەش هەیە: هەر لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی، دوپاتی لە گرنگی و پێویستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانە و ھاریکاری نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ بەریتانیا کردەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەردولا و بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بکات.

زیاتر: پرسی روبەڕوبونەوی پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش و یەکخستنی هەوڵە سەربازییەکان تەوەرێکی تری دیدارەکە بو کە بیروبۆچونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕ کرا و تەئکید لەبەردەوامی هەماهەنگییەکان و راوێژی بەردەوام کرایەوە بە ئاڕاستەی نەهێشتنەوەی هیچ دەرفەتێک بۆ جموجۆڵەکانی تیرۆرستان و زاڵبون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکاندا.

چی تر: لەبەرامبەردا راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا پابەندبونی وڵاتەکەی بە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاریکارییەکان دەربڕییەوەو رایگەیاند، بەریتانیا بە گرنگییەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و لە هەماهەنگییەکانیشمان بەردەوام دەبین.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سبەی دیداری یەکێتیی لە دهۆک دەبێت

کوردستان 57 خولەک پێش ئێستا

نرخی زێڕ لە بەرزترین ئاستی مێژوودایە

ئابوری 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا