بابەتە
سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران
بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە،
بەڕێوبەرایەتیەکەیان رەتی دەکاتەوە کامێراکانی
رێگای دوکان – تاسڵوجە یاخود شەقامی نێوان تاسڵوجە و ڕاپەڕین لێکرابێتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە: '' ئەو
ئامێرانە وەک هەر ئامێرێکی دیکە پێویستی بە صیانە و ئیدامە یان چاککردن و گۆڕینە، بەهیچ جۆرێک لە هیچ شەقامێک کە
کامێرای لێ دانراوە هەڵنەوەشاوەتەوە و لانەبراوە بەڵکو هەندێک شوێن هەیە کامێراکان بە سیستەمێکی
نوێ وجۆری کامێرای پێشکەوتووتر لە ڕووی کوالێتییەوە دادەنرێت.''
ئەوەش خراوەتەروو: ''سیستەمی کامێراکان بەرنامەیەکە کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی
ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە هەر شوێنێکش دانرابێت بە تایبەتی سیستەمی پۆینت تو پۆینت
ژمارەی گیان لەدەستدانەکانی ئێجگار کەمکردۆتەوە.''
هاوکات: بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان دڵنیادەکاتەوە، بەهیچ
جۆرێک کامێراکان لێ ناکرێنەوە و کار دەکەن پڕۆسەکە لە گەشەیەکی بەردەوامدایە.