بابەتە سەرەکیەکە: ئیلۆن مەسک خاوەنی تێسلا و سپەیس ئێکس، نوێترین ژیری دەستکرد بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، دەبێتە پێشکەوتوترین ژیری دەستکرد لە جیهاندا.
لێدوانی
فەرمی: ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و خاوەنی کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس لە کۆنفرانسێکدا لە دوبەی
رایگەیاند: پەرەپێدانی Grok3 لە
قۆناغی کۆتاییدایە و لە هەمو تەکنەلۆجیایەک دیکە پێشکەوتوتر دەبێت کە
تاوەکو ئێستا هەبوە، دەبێتە پێشکەوتوترین ژیری دەستکرد لەسەر جیهاندا.
هاوکات: بەگوێرەی وتەی تیمی xAI کە پەرەپێدەری تەکنەلۆجیاکەیە، ژیری Grok3 لەسەر بنەمای
پرۆگرامی " رێبەری گەشتی بێبەرامبەر بۆ گەردون " پەرەی پێدراوە، هەر لەبەر
ئەم هۆکارەش بە توانای وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک و تەنانەت پێشنیارکردن بۆ بەکارهێنەر
دروستکراوە.
چی تر: بڕیارە سبەینێ سێشەممە، کاتژمێر 7:00ـی بەرەبەیان بە کاتی هەرێمی کوردستان، نوێترین وەشانی ژیری دەستکردی Grok3 بڵاوبکرێتەوە و بەردەستی بەکارهێنەران بخرێت.