بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە مەراسیمێکدا
کتێبی " بە کورتی " لە نوسینی خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، بڵاوکرایەوە و خرایە
بەردەستی خوێنەران.
لێدوانی تایبەت: مەریوان مەسعود
رێکخەری مەراسیمەکە بە BMC راگەیاند: کتێبەکە
لەلایەن ئاکۆ غەریبەوە ئامادەکراوە و سەرجەم گۆشە و نوسینەکانی خاتو هێرۆ
ئیبراهیم ئەحمەدە، کە لە گۆڤاری خاک بڵاویکردوەتەوە مانگانە.
زیاتر: لەم گۆشەیەدا خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، سەرجەم بەسەرهاتەکان بە کۆمەڵایەتی،
سیاسی، سەردەمی شاخ، شار و ژیانی تایبەتی و چەندین ئەزمونی دیکە باسدەکات کە کەم کەسمان ئەم
ئەزمونانەمان بیستوە.
چی تر: کتێبە کەمترین بابەتی سیاسی تێدایە و زیاتر گرنگی
بە ژیانی تایبەتی و کۆمەڵایەتی داوە، لە روداوەکانی کتێبەکەدا بۆچونی خۆی دەخاتەڕو سەبارەت بە روداوەکان و چۆن روداوەکانی بینیوە ئاوا گێڕاویەتەوە، ئەوەی دەیخوێننەوە شتێکی جیاوازە.