ئەمڕۆ یەکێتیی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

درێژتر لە هەواڵ 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ شەممە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم  شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە.

کێ وتی: سەرچاوەیەکی باڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە بی ئێم سی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لە سلێمانی هەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر دواین بەرەوپێشچونەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکەن.

ئەوەشی وت: شاندی یەکێتیی پێکهاتووە لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، نزار ئامێدی، ئامانج ڕەحیم، ڕێواز فایەق، شاندی پارتیش لە هۆشیار زێباری، دڵشاد شەهاب، پشتیوان سادق، ئومێد سەباح پێکدێت. 

ئاماژەی بەوەشکرد: گرنگترینی تەوەرەکانی کۆبونەوەکە لایەنی سیاسی، پەرلەمان، دارایی ، پەیوەندییەکان، پەیوەندیی هەولێر و بەغدا، پێشمەرگە ، وزە، دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە، کە دەبێتە بنەمایەک بۆ کارنامەی چوار ساڵی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. 

هاوکات: هەر خاڵێکی ناکۆک مابێتەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای دانووستانکاری پارتی و یەکێتی بەجێ دەهێڵرێت بۆ ئەوەی رێککەوتنی لەسەر بکرێت.

باسی لەوەشكرد: رەشنووسێکی نۆ تەوەری ئامادە کراوە، کە 15 خاڵ لە خۆ دەگرێت و دەخرێتە بەردەم لیژنەی باڵای دانووستانی پارتی و یەکێتی.

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا