بابەتە سەرەکیەکە: ئەنجومەنى
پارێزگاکانى بەغدا، زیقار و دیوانییە بڕیاریاندا بەبۆنەى رێورەسمی بەخاکسپاردنى
حەسەن نەسروڵا، ئەمیندارى پێشوى حزبوڵا سبەى بکەن بە پشو.
لێدوانی
فەرمی: عەبدول موتەلیب عەلاوی پارێزگاری بەغدا رایگەیاند: بە پشتبەستن بە بڕیاری
ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، رۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکان
رادەگیرێت.
بۆ چی:
وەک رێزلێنان و پێزانینێک بۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنی سەید نەسروڵا، ئەم بۆنە
گەورەیە پێویستی بە بەشدارییەکی فراوان و ئاسانکاری هەیە بۆ ئەوانەی ویستی
بەشداریکردنیان هەیە.
هاوکات:
ئەنجومەنى پارێزگاى زیقار رایگەیاند: رۆژی یەکشەممە دەوامى فەرمی رادەگیرێت و داواش
دەکەین، رێوڕەسمى بەخاکسپاردنى حەسەن نەسروڵا لە شاشە سەرەکییەکانى ناو
پارێزگاکەوە بگوازرێتەوە.
زیاتر:
هەروەها ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە رایگەیاند: بڕیاردرا سبەی یەکشەممە دەوامی
فەرمی رابگیرێت، بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت بە هاوڵاتیان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی سەید
حەسەن نەسروڵا.