بابەتە
سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ماوەی گرێبەستی کۆمپانیاکان
تاوەکو 25ـی شوبات درێژکرایەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە پێناو
بەرژەوەندی گشتی و لەبەر ئەوەی بە شێک لە خاوەن کۆمپانیاکان لە سعودیە بون ماوەی
ئەمجامدانی گرێبەست تاوەکو رۆژی سێ شەممە بەرواری 25ـی شوبات درێژ کرایەوە.
ئەمەشی
وت: بۆیە دوبارە ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیانه ده‌كه‌ین كه ناویان بۆ وه‌رزی
حه‌جی 2025 به‌رامبه‌ر به 1446، كۆچی ده‌رچوه
به زوترین كات سه‌ردانی به‌شی یاسایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی
كوردستان بكه‌ن.
بۆ چی:
به مه‌به‌ستی واژۆكردنی گرێبه‌ست، هه‌ر كۆمپانیایه‌ک دوابكه‌وێت مافی به‌شداریكردنی
نامێنێت و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له شوێنی داده‌نرێت و ئەگەر هەر خاوەن کۆمپانیایەک
ئامادەنەبو دەتوانێت بریکارەکەی یان پارێزەرەکەی خۆی بنێرێت.
زیاتر:
ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه گرێبه‌ستی عومره‌یان نه‌كردوه پێویسته بڕی پێنج هه‌زار دۆلار
له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن وه‌كو بارمته.