بابەتە سەرەکییەکە: هاوڵاتییەک
لەناو یەکێک لە پاڕکەکانی گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی کوژرا.
کێ وتی: سامان نادر
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە BMC راگەیاند: قوربانییەکە تەمەنی
44 ساڵ بوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی بوە.
چی تر: زانیارییەکان
ئەوە ئاشکرا دەکەن، بکوژەکە خزمی قوربانییەکەیە و هۆکاری روداوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ
کێشەیەکی کۆمەڵایەتی.
ئەمەش بزانە: تاوەکو
ئێستا پۆلیسی سلێمانی هیچ رونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتباری
روداوەکەوە بڵاونەکردوەتەوە.