بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل جەخت لەوەدەکاتەوە، تاوەکو ئامانجەکانی شەڕ بەدەستنەهێنن لە
غەززە ناوەستن.
چی وت: بنیامین
ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: بەپێی رێککەوتنەکەی ئەم دواییەمان
لەگەڵ حەماس، توانیومانە 38 بارمتە بگەڕێنینەوە بۆ وڵاتەکەمان و تاوەکو هەمو
ئامانجەکانی شەڕ بەدەستنەهێنین بەردەوام دەبین.
زیاتر: بەهۆی پێداگری
منەوە توانیمان لەگەڵ حەماس بگەینە ئاگربەست، بەڵام ئەو گروپە درۆی ئەوەی لەگەڵ
بارمتەکان کردوە کە گوایە من پشتم لێکردون، هیچ بارمتەیەکی مرد و زیندو لە غەززە
بەجێناهێڵین.
ئەمەش هەیە: ئێمە
ئاگربەستمان پێشێل نەکردوە و رێککەوتنەکە مافی ئێمەی دیاریکردوە بەوەی
دانوستانەکان بەجێبهێڵین ئەگەر بێهودە بون.
لە بەرامبەردا: ئوسامە
حەمدان رابەری بزوتنەوەی حەماس ئاشکرایکرد: رژێمی ئیسرائیل ئاگربەستی پێشێلکردوە و
ل؛ە هەوڵی دەستپێکردنەوەی شەڕدایە.