بابەتە سەرەکییەکە:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرای دەکات، پشووەکانی وەزارەتی پەروەردا
ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ئەوان ناگرێتەوە.
کێ وتی: عەباس ئەکرەم
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان رۆژمێری
تایبەت بە خۆیان هەیە و هیچ پەیوەندییەکیان بە وەزارەتی پەروەردەوە نییە.
زیاتر: ئەو رۆژانەی
دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی پەروەردە وەکو پشو رایگەیاندون تەنها بۆ دەوامی
خوێندکارانە لە خوێندنگەکان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان ناگرێتەوە.
بیرخستنەوە: وەزارەتی
پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، لە رۆژی 11ی ئەم مانگەوە تاوەکو رۆژی
دوشەممە 24ی مانگ لە سەرجەم ناوەندەکانی سەر بەو وەزارەتە پشوی فەرمی دەبێت.