بابەتە سەرەکییەکە: پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان تاران و ئەنقەرە
گرژییەکی بێپێشینەیان بەخۆیانەوە بینوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی رابردو هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی
تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند: سیاسەتی دەرەوەی ئێران کە لەسەر بنەمای گروپە
چەکدارەکان دامەزراوە مەترسیدارە.
لە بەرامبەردا: میدیای فەرمی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە: وەزارەتی
دەرەوەی وڵاتەکە بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیای کردوە و هۆشدارییان داوە سەبارەت
بەوەی، بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ێوان هەردو وڵات و هەستیاری بارودۆخەکە پێویستی
بەوەیە لێدوان و شیکاری ناڕاستەقینە لە پەیوەندییە دو قۆڵییەکان دوربخرێتەوە.
چی تر: ئۆنجۆ کەچەلی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: لەم
دواییانەدا بەرپرسانی ئێران لەبەردەم رای گشتیدا رەخنەیان لە تورکیا گرتوە و نابێت
لە هیچ هەلومەرجێکدا بابەتەکانی سیاسەتی دەرەوە وەک ئامڕازێک بۆ سیاسەتەکانی ناوخۆ
بەکاربهێنرێت.
لەلایەکی ترەوە: ماڵپەری BBC ئاشکرایکردوە، ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی تورکیا بەرپرسی کاروبارەکانی
ئێرانی لە ئەنقەرە بانگهێشت کردوە سەبارەت بە لێدوانی بەرپرسانی وڵاتەکەی.