بابەتە
سەرەکییەکە: رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دوای سی ساڵ لە گرتنەبەری
پلانێک بۆ بەدیهێنانی یەکسانی جێندەری، تاوەکو ئێستا ژنان لە ژێر مەترسیدان.
راگەیەندراوی
فەرمی: بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان جیاکاری رەگەزی لە کۆمەڵگا
جیاوازەکاندا چەسپاوە، زۆربەی ژنانی جیهان لە ژێر مەترسیدان.
ئاماژە
بەوەشکراوە: لە هەر 10 خولەک
جارێکدا ژنێک دەکوژرێت و لە ساڵی 2022 وە حاڵەتەکانی توندوتیژی سێکسی بە
رێژەی 50% بەرزبووەتەوە.
هاوکات: لە ڕاپۆرتەکەدا
ئاماژە بەوە کراوە، کە 87 وڵات لە جیهان لەلایەن ژنانەوە سەرکردایەتی دەکرێن.
لایخۆیەوە: ئەنتۆنیۆ
گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، لە زۆربەی
وڵاتانی جیهاندا مافەکانی ژنان پێشێل دەکرێت و پێویستە رێگری لەوە بکرێت ، بەو مەبەستەی مافەکانی
ژنان بچەسپێندرێت.