بابەتە سەرەکییەکە: ئارایشتگایەکی شاری سلێمانی لەلایەن قائیمقامیەتەوە دادەخرێت
کە بەبێ مۆڵەت کاری پزیشکی ئەنجامداوە.
راگەیەندراوی فەرمی: قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ئەو
سەردان و گەران و پشکنینانەی کە لیژنەی ئارایشتگاکان بۆ چاودێریکرنی ئاریشتگا و سەنتەرەکانی
جوانکاری لە سنوری شاری سلێمانی ئەنجامی دەدات، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئارایشتگای ئاهوو لە گەرەکی کانی کوردە داخرا.
ئاماژە بەوەکراوە: ''خاوەنی ئارایشتگای “ئاهوو” بەدەر لە رێنماییەکان و بێ
هەبوونی مۆڵەت چەند کارێکی ئەنجامداوە، وەکو (گوێ سمین، فیللەر، بۆتۆکس، هایدرافەیشەڵ
و دانانی نینۆک)، کە هەر یەک لەو کارانە دەبێت لە لایەن پزیشک یاخود کەسی پسپۆرەوە
ئەنجامبدرێت و مۆڵەتیشیان بۆ کارکردن هەبێت.''
ئەوەشی وت: ''جگە لەوانە چەند سەرپێچییەکی تری ئەنجامداوە وەکو نەبوونی کامێرای
چاودێری و لە ئارایشتگاکە بەوهۆیانەوە قائیمقامی سلێمانی دەستبەجێ رەزامەندی دەربڕیوە
لەسەر داخستنی ئارایشتگاکە''.
زیاتر: لە بڵاوکراوەکەی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەخراوەتەروو، ''بەپێی رێنماییەکان
و لە سنووری شاری سلێمانی، رێگە بە کارکردنی ئارایشتگاکان دەدرێت، بەو مەرجەی هەر
ئارایشتگایەک مۆڵەتی فەرمی لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەرگرتبێت و بۆ ئەنجامدانی
هەرکارێکی جوانکاریی بەبەکارهێنانی دەرزی دەبێت لەلایەن پزیشک یاخود کەسی خاوەن
پسپۆرەوە ئەنجامی بدرێت.''