بابەتە سەرەکییەکە: وتەبێژی
کەتیبەکانی قەسام (باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس) پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە.
چی وت: ناوبراو
رایگەیاند: ئێمە لە حاڵەتی ئامادەباشیداین بۆ هەمو ئەگەرەکان، هەر روبەڕوبونەوەیەک
لە داهاتودا روبدات زیاتر ئازاری دوژمن دەدات، هەڕەشاکانی دوژمنیش نیشانەی لاوازی
و هەستکردنە بە زەلیل بون و تەنها دەبنە پاڵنەر بۆ ئێمە تاوەکو ئەو شکۆمەندییە
کەمەی کە ماویانە لەناوی ببەین.
زیاتر: کورتترین رێگا
ئەوەیە کە دوژمن ناچار بکرێت پابەندی ئەو رێککەوتنە بێت کە واژوی کردوە، ئەوەی ئیسرائیل
لە رێگەی شەڕەوە نەیتوانیوە بە دەستی بهێنێت لە رێگەی هەڕەشە و فێڵیشەوە بەدەستی
ناهێنێت.
ئەمەش هەیە: پەرەسەندنی
هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر گەلەکەمان دەبێتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لەو بارمتانەی لەلای
ئێمەن، داگیرکەر دەبێتە هۆی مردنی بارمتەکانی.
زیاتر بزانە: ئەمڕۆ
بەڵگەی ژیانمان هەیە بۆ حەو بارمتانەی کە زیندو ماون لای ئێمە، هەرشەکانی دوژمن
تەنها نائومێدی بۆ خۆیان و کەسوکاریان دەهێنێت و نابنە هۆی ئازادبونیان.