وەزیری نەوتی عێراق: بەم نزیکانە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوە

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆریی نەوتەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا کارادەکرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، سەرۆكایەتی کۆبونەوەیەکی كردوە بۆ تاوتوێکردنی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و تورکیا، بە ئامادەبونی ئەندامانی لیژنە لە وەزارەتەکانی عێراق.

ئەمەش هەیە: لە کۆبونەوەکەدا وەزیری نەوت جەختی لە گرنگیی ئەو دۆسیانە کردوەتەوە کە پەیوەندییان بە کارەکانی لیژنەکەوە هەیە، بەتایبەتی دۆسیەی ئاو و نەوت.

هاوکات: حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاند، بەم نزیکانە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی تورکیاوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا کارادەکرێت و ئەگەری زیادکردنی نەوتیش لە نەوتی بەسرە لە رێگەی ئەم بۆرییەوە هەیە.

زیاتر: سەبارەت بە پرسی ئاو، عەبدولغەنی بە پێویستی زانیوە کە دۆسیەی ئاو کارا بکرێت بەشێوەیەک کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی عێراق بکات لە بەدەستهێنانی بەشێکی دادپەروەرانەی ئاو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا