بابەتە
سەرەکیەکە: پەروین بابەکر ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی
کوردستان بەبۆنەی 8ـی مارسەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
چی وت:
بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى ژنانەوە، پیرۆبایی لە تەواوى ژنانى کوردستان دەکەین و
هیواخوازین ژنانى نەتەوەکەمان هاوشانى ژنانى پێشەنگى جیهان لە هەوڵەکانیان
بەردەوام بن و بتوانین پێ بە پێی گۆڕانکارییەکان هەنگاو بنێین.
زیاتر:
لەم بۆنەیەدا جێی خۆیەتى ستایشی هەموو ئەو ژنانە بکەین، کە جێ بە پەنجەیان بە دۆزى
ژنانەوە دیارە و هاوکات کارەکتەرى سەرەکى بوون لەسەر شانۆى میللەتەکەمان، بە
تایبەتى ئەو ژنانەى لە ڕیزەکانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستاندا خەباتیان کردووە.
دەقی
پەیامەکەی پەروین بابەکر؛
بە
بۆنەى ڕۆژى جیهانى ژنانەوە، پیرۆبایی لە تەواوى ژنانى کوردستان دەکەین و
هیواخوازین ژنانى نەتەوەکەمان هاوشانى ژنانى پێشەنگى جیهان لە هەوڵەکانیان
بەردەوام بن و بتوانین پێ بە پێی گۆڕانکارییەکان هەنگاو بنێین.
لەم
بۆنەیەدا جێی خۆیەتى ستایشی هەموو ئەو ژنانە بکەین، کە جێ بە پەنجەیان بە دۆزى
ژنانەوە دیارە و هاوکات کارەکتەرى سەرەکى بوون لەسەر شانۆى میللەتەکەمان، بە
تایبەتى ئەو ژنانەى لە ڕیزەکانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستاندا خەباتیان کردووە،
ڕۆڵى گەورەیان گێڕاوە و کاریگەرى بەرچاویان هەبووە، لە شاخەوە بۆ شار، لە شۆڕشەوە
بۆ حوکمڕانى مەدەنى، وەک پێشمەرگە و دواتر وەک پەرلەمانتار و کاربەدەستى حکومى و
حیزبی تا دەگات بە کادرى لێهاتوو، نمونەى درەوشاوەن لە مێژووى هەرێمى کوردستاندا، یەکێتى دواى شەهیدان جێی خۆیەتى شانازى بە هەموو ئەو ژنانەوە بکات، کە بوون بە ڕەمزى مەدەنى بوونى ئەم حیزبە پڕ شکۆیە.
لە
مێژووى نەتەوەکانماندا ژنانى کوردستان مێژوویەکى پرشنگدار و بەردەوامیان هەیە،
هەمیشە بەشێکى سەرەکى بوون لە گۆڕانکارییەکاندا و ڕۆڵى بەرچاویان هەبووە، بەجۆرێک
هیچ کام لە قۆناغەکانى نەتەوەکەمان بە بێ ڕۆڵى ژنان بە تەواوەتى ئامانجى خۆى
نەدەپێکا، هاوکات جگە لە کاریگەرى و رۆڵى خۆیان، ژنى کورد هاوشان سەرقاڵى خۆپێگەیاندن و لابردنى ڕێگرییەکانى بەردەمى بووە و توانیویانە سەرکەوتووانە هاوتەریب هەردوو ئەرکەکە جێ بە جێ بکەن.
ئێمە
هەمیشە بڕوامان بە تواناى ژنان هەبووە، بڕوامان بەوە هەبوو، ژنان دەتوانن هەموو
کارێک بە ئەنجام بگەیەنن، بەڵام بۆ ئەوەى ژنان لە ترۆپکى توانایاندا بن، پێویستە
سەربەخۆ و ئازاد بن، بۆ ئەوەى ژن سەربەخۆش بێت، پێویستە خاوەنى سەربەخۆیی ئابوورى
خۆى بێت، لێرەوە دەبێت بڵێین، پێویستە ژنان سڵ لە هیچ کار و بەرپرسیارێتییەک
نەکەنەوە، لە پرۆژەى بچوکەوە تا گەورەترین پرۆژە، هەر کارێک لەگەڵ سروشتى خۆیاندا
بگونجێت، بە ئیرادەیەکى بەهێزەوە دەستى بۆ بەرن. کارکردنى ژنان سەرەکى ترین هۆکارە
بۆ بەرەوپێشچوونى ژنان، جا لە هەر بوار و جومگەیەکدا بێت. بەرز و شکۆدار
بێت رۆژى جیهانى ژنان