کەشناسی هەرێم: باران دەبارێت و هەورە تریشقە دەبێت

درێژتر لە هەواڵ 13 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و بەیانی بارانبارین بەردەوام دەبێت لە هەندێک کات هەورە تریشقە دەبێت.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەسەر کەشى بەشێک لە ناوچەکان بەردەوامى دەبێت ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچە هەور دەبێت .

ئاماژە بەوەکراوە: لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە باران هەیە، لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین و  گەرمیان لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ ناو بەناو باران بارینى کورت خایەن و هەندێ کات هەورە تریشقەش دەبێت و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانى گەرماى دوێنێ .

هاوکات: کەشناسی هەرێم باسی لەوەکردوە، سبەی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێ بە گشتى لە دواى نیوەڕۆوە ئەگەرى بارانبارین لە سەر زۆربەى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم هەیە، کاریگەرى ئەم بارانە بە بوونى هەورە تریشقە و لە هەندێ ناوچەى شاخاوی لێزمە بارانى کورت خایەن دەبێ.

ئەوەخراوەتەروو: لە شەودا کۆتاى بە کاریگەرى ئەم شەپۆلە دێت کە ماوەى چەند رۆژێکە لەسەر ناوچەکانى باشوور و باشوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم بوو بە تایبەت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە سنوورى پارێزگاى هەولێر ودهۆک نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلەى سیلیزى  .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا