شاندی دارایی هەرێم بۆ موچەی مانگی دوو لە بەغدایە

درێژتر لە هەواڵ 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ چارەکردنی پرسی موچەی مانگی شوباتی موچەخۆرانی هەرێم لە بەغدایە، چاوەڕێ دەکرێت تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژوو لەسەر ناردنی موچە بکات.

کێ وتی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتوونەتە بەغدا، بە مەبەستی چارەکردنی گرفتەکانی موچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

زانیاری: شاندەکە پێکهاتوون لە رێباز عەباس، راوێژکار و بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری دارایی، کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی، مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی و ستافی سیستمی پەیڕۆڵ لە فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری.

ئەمە لە کاتێکدایە: هه‌موو رێكاره‌كان و وردبینی لە لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ته‌واو کراون و‌ ئەو تێبینییانەشی هەبوون، سەرجەمیان چاک کراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا