بابەتە سەرەکیەکە: عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری
ئیسلامی ئێران لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئێران لەگەڵ رێبەری
باڵای وڵات، دیداری ئەنجامدا و وتارێکی پێشکەشکرد.
چی وت:
عەلی خامنەیی رایگەیاند؛ بانگەشەکانی ئەوروپیەکان کە گوایە ئێران پابەند نییە بە بەڵێنەکانی
درۆیە و، بێڕێزییش سنوری هەیە.
ئەمەشی
وت: ئێمە
ناتوانین لە بابەتە جۆراوجۆرەکانی خۆماندا شوێن شارستانیەتی ماددی رۆژئاوا بکەوین،
شارستانیەتی رۆژئاواش سودی هەیە و هیچ گومانی تێدا نییە و ئێمە لە هەر شوێنێکی جیهان
سود لە لایەنە ئەرێنییەکان وەردەگرین.
هاوکات: رێبەری باڵای ئێران وتیشی؛ چ لە
رۆژئاوا بێت یان لە رۆژهەڵات دەتوانین لێیان فێر بین بەڵام ناتوانین پشت بە پرەنسیپەکانی
ئەو شارستانیە ببەستین چونکە بنەماکانی ئەو شارستانیەت هەڵەن و ناکۆکن لەگەڵ پرەنسیپەکانی
ئیسلام.
وتیشی: پێداگری
هەندێک وڵاتی خۆبەزلزان لەسەر دانوستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە، بەڵکو بۆ سەپاندنی
دەسەڵاتی خۆیان و داواکارییەکانیانە، ئێرانیش هەرگیز داواکارییەکانیان قبوڵ ناکات.
زیاتر: عەلی خامنەیی جەختی لەوەشکردەوە، کە ناچینە ژێر بار و فشاری دانوستانی هیچ وڵاتێکی خۆبەزلزان و خۆسەپێن، هەروەها تاران
ههرگیز بهو داواكارییانه رازی نابێت كه داوای ههڵوهشاندنهوهی بهرنامهی
ئهتۆمی لێ دهكهن.