قەتەر: هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاوی ناوچەکە پیس دەکات

درێژتر لە هەواڵ 18 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک وەزیرانی قەتەر رایگەیاند، هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وادەکات وڵاتانی ناوچەکە بەبێ ئاو بمێننەوە.

لێدوانی فەرمی: محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئەلسانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر  لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تاکێر کاڕڵسۆن کەسایەتی نزیک لە سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ بەشێک لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە دەوحە نزیکترن وەک لە تاران، ئەمەش وا دەکات هەر هێرشێک بۆ سەریان ببێتە هەڕەشەیەکی راستەوخۆ بۆ سەر قەتەر و دەوڵەتانی کەنداو.

ئەمەشی وت: ئەگەر هێرشی سەربازی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران روبدات، ئێران لە ناوچەکەدا وەڵامی دەداتەوە، کەس ئەوەی ناوێت، قەتەر پشتیوانی هیچ هێرشێکی سەربازی ناکات و هیوادارین رێککەوتنێکی دیپلۆماسی لە نێوان ئێران و ئەمەریکا ببینین.

زیاتر: ئەگەر هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان ئەنجامبدرێت، ئەوا ئاوەکانی کەنداو پیس دەبن، ئەمەش مانای وایە قەتەر، ئیمارات و کوێت روبەڕوی کەمی ئاو و خۆراک دەبنەوە.

چی تر: بونی چەکی ئەتۆمی لە ناوچەکەدا نەخوازراوە و زۆرجار گوێبیستی ئەوە دەبین کە ئێران لە خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی نزیکە، بەڵام بەڵگەی رونمان بۆ ئەوە نەبینیوە، ئێران خۆی پشتڕاستیکردەوە کە بەرنامەکەی ئاشتیانەیە، ئێمەش لە نزیکەوە بەدواداچون بۆ پێشهاتەکان دەکەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا