بابەتە سەرەکییەکە:
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامدا.
راگەیەندراوی فەرمی: بارەگای
بارزانی بڵاویکردەوە: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین
گۆڕانکارییەکانی وڵاتی سوریا تاوتوێ کران.
هاوکات: مەزڵوم عەبدی
وردەکاری دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکومەتی سوریا
بۆ مەسعود بارزانی رونکردەوە.
چی تر: جەخت لەسەر ئەوە
کرایەوە، کە پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە
سوریا و هەروەها ئەوەش دوپاتکرایەوە کە پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتوی پڕۆسەی
سیاسی سوریادا هەڵوێستی کورد یەک بێت.