مەسرور بارزانی داوا دەکات بەپەلە لیستی موچەی مانگی ئادار ئامادە بکرێت

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مەسرور بارزانی داودەکات لیستی موچەی مانگی ئادار لە سەرجەم وەزارەتەکان ئامادە بکرێت.

لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم وەزیرەکانی راسپارد وەزارەتەکانیان لیستی موچەی مانگی 3 بەپەلە ئامادە بکەن و بۆ بەغدای بنێرن.

ئەوەشی وت: سەرۆکی حکومەت داوایکردوە، لە رۆژانی پشوودا دەوام بکرێت، هەوڵ بدرێت پێش جەژن موچەی مانگی 3 دابەش بکرێت.

زیاتر: پێشەوا هەورامی ئاماژەی بەوەشکردوە، هەموو هەوڵێک دەدەن تاوەکو پێش جەژن موچەی مانگی ئادار دابەش بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە: هەر ئەمڕۆ  وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پێنج شەممە، دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دەکرێت و لە چەند رۆژێکدا موچەی سەرجەم موچەخۆران دابەش دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا