بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەمەد دانرا

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەمەد لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دانرا.

هاوکات: دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم، نوخشە ناسیح پارێزگای هەڵەبجە بە وەکالەت و بەڕێوەبەری کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکەش ئامادەی مەراسیمەکە بون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پردی تەنگی سەید محەمەد لەسەر روباری سیوران دروستدەکرێت و پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانەوە دەبەستێتەوە، درێژییەکەی 600 مەتر دەبێت و نزیکەی 27 ملیار دینار تێچوی دەبێت، هەروەها بڕیارە لە ماوەی 900 رۆژدا کارەکانی تەواو بکرێت.

لەلایەکی ترەوە: دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند: لە داهاتویەکی نزیکیشدا پرۆژەی رێگای هەڵەبجە – دەروازەی سازان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا