فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە سنوری دوکان کەوتەخوارەوە

کوردستان 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە سنوری قەزای دوکان کەوتەخوارەوە.

کێ وتی: سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوکان بە BMC راگەیاند: فڕۆکەکە لە سنوری  بنگردی سەر بە قەزاکەمان کەوتوەتە خوارەوە و فڕۆکەیەکی تا رادەیەک گەورە بوە.

زیاتر بزانە: بەشێکی فڕۆکەکە لەکاتی کەوتنەخوارەوەیدا بەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک کەوتوە و زیانی ماددی پێگەیاندوە، بەشەکەی تریشی تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتوەتەوە.

ئەمەش هەیە: دوابەدوای ئاگادارکردنەوەیان لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتنە شوێنی روداوەکە و هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوە و سەرجەم رێککارە پێویستەکان دەگیرێتەبەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا