بابەتە سەرەکییەکە:
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی
بەرژەوەندییە باڵاکانی حزبەکەی کرد.
راگەیەندراوی فەرمی:
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری دلێر سەید مەجید و قوباد تاڵەبانی، سەردانی جەعفەر
شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی نیشتمانیی
کوردستانی کرد.
چی تر: لە دیدارێکدا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی
کوردستان، عیراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا تاوتوێکرا.
هاوکات: جەخت لە هەماهەنگی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە
بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان
و پاراستنی سەقامگیری و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.