بابەتە
سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی
دوایی عەینە
حاجی عەلی ئەمین پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی ناوبراو دەکات.
چی وت: سەرۆکی
یەکێتی رایگەیاند؛ هەڤاڵی
ئازیزمان کاک سالار لالە سەرحەد ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەڕێزان کوڕانی
خوالێخۆشبو لالە سەرحەد خەلیفە یونس.
ئەمەشی وت: بەداخ و خەمێکی زۆرەوە،
هەواڵی کۆچی دوایی، خاتو عەینە حاجی عەلی ئەمین دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
زیاتر: بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و
سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە
رۆڵتان لە خەبات و قوربانیدان و چاکەکاریدا دیار و بەرچاوبوە.
چی تر: لە خوای گەورە داواکارین گیانی
خوالێخۆشبو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبوری و ئارامی بە هەمولایەک ببەخشێت.