بابەتە سەرەکییەکە:
مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی بڵاوکردەوە.
چی وت: جێگری سەرۆکی
پارتی پەیامەکەی لە تۆڕی X بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتوە: لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی گفتوگۆمان
لەبارەی هەنگاو و رێککارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کرد.
زیاتر بزانە: هەردولا
کۆبونەوەکانمان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و هاوڕابوین لەسەر گرنگی پێکهێنانی حکومەتێکی
بەهێز و یەکگرتو و خزمەتگوزار.