بابەتە سەرەکییەکە:
کۆبونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەسرور
بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆتایی هات.
زیاتر بزانە: دوابەدوای
کۆبونەوەکە سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: کۆبونەوەکەی ئەمڕۆمان زۆر بە باشی بەڕێوەچو و
لەسەر چەند بڕگەیەکی ستراتیژی کە لە سودی میللەتەکەمانن رێککەوتوین.
چی تر: ئامانجی
هەردولامان ئەوەیە بە زوترین کات کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنین لەپێناو
خزمەتکردنی میللەتەکەمان.
لەلایەکی ترەوە: مەسرور
بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: ئەمە دوەمینجارە کە دو
کۆبونەوەی زۆر ئەرێنیمان ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی کە بۆ خەڵکی
کوردستان گرنگن.
ئەمەش هەیە: تێگەشتن و پێشکەوتنی زۆر باش لە بەشێکی زۆری بابەتەکاندا هەبوە و ئومێدەوارین
تیمەکانیش هەر بەو رۆحیەتە بگەنە رێککەوتنێکی تەواو لەسەر پێکهێنانی حکومەت لە
داهاتویەکی نزیکدا.