بابەتە
سەرەکییەکە: حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە دروستکردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ سەرجەم كەسوكاری
شەهیدان، بێ بەرامبەر بەسەریاندا دابەش دەکرێت.
راگەیەندراوی
فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی،
سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانیکردووە بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ سەرجەم کەسوکاری
شەهیدان.
ئاماژە
بەوەکراوە: سودانی لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆك دەستەی شەهیدان و دەستەی نیشتمانیی
وەبەرهێنان و سندوقی عێراق بۆ پەرەپێدان ئەوەی خستوەتە روو، كە بایەخێكی زۆر بە
دروستكردنی ئەو یەكە نیشتەجێبوونانە دەدات، راستەوخۆ چاودێریی جێبەجێكردنی پڕۆژەکە
دەكات.
هاوکات: سەرۆک
وەزیران جەختی لەوە کردووەتەوە، لەماوەی 10 رۆژدا دوایین پێشنیاز و باشترین پڕۆژە
پێشكەش بكرێت بۆئەوەی دەستبكرێت بە دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لەسەرجەم پارێزگاكانی
عێراق.