سودانى: هەوڵەکانمان بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم بەردەوامە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئاڵپ ئارسلان بەیرەکدار وەزیری وزەی تورکیا، کۆبونەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لە پەرۆشی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاریی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا، وەک زیادکردنی دابینکردنی کارەبا.

ئەمەش هەیە: سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت هەوڵی جدی دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە، دانوستان بەردەوامە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییە نەوتییەکان کە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێم هەیە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی تەکنیکی پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن.

زیاتر: لای خۆیەوە بەیرەکدار، خواستی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری زیاتر لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕی، لەوانەش پڕۆژەی پاڵاوگە و پترۆکیمیاییەکان، هەروەها گرنگی هەناردەکردنی نەوتی بەسرە لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا