ئێران: پەیامەکەی ترەمپ هاوشێوەی لێدوانەکانییەتی

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران دوای وردبینیكردن وەڵامی پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە.

لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقايی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ لێدوانەکانیدا، ئەوەی لە میدیاکانیشدا بڵاوکراوەتەوە، تەنها لێكدانەوەیە و هیچ بنەمایەكی نییە.

زیاتر: بەقایی ئاماژەی بەوەشکرد، بەنیاز نیین ناوەڕۆکی پەیامەکە لە میدیاکاندا بڵاوبکەینەوە، وەڵامی تاران بۆ ئەو پەیامە لەڕێی کەناڵە گونجاوەکانەوە دەبێت دوای تەواوکردنی پرۆسەی پێداچونەوە و وردبینیکردن.

چی تر: سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عومان هیچ پەیوەندییەکی بەم پەیامەوە نییە، پێشهاتەکانی ناوچەکە ئەوەندە خێران کە داوای چڕکردنەوەی راوێژکارییەکان دەکەن، لەو سەردانەدا راوێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان سەبارەت بە دۆخی یەمەن ئەنجامدرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا