بابەتە سەرەکیەکە: چوالەی
سەوز یەکێکە لە بەرهەمە روەکییەکانی سەرەتایی وەرزی بەهار کە تام و چێژێکی تایبەتی
خۆی هەیە و خۆراکێکی بەسودە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
کێ وتی: دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی
زانستی خۆراک بڵاویکردەوە؛ چوالە بەهایەکی خۆراکی زۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە
چەورییە سودبەخشەکان و مادەی دژە ئۆکسان و ڤیتامینەکانی وەک ، A، B6، B، E، K، C.
هاوکات:
دەوڵەمەندە بە کانزا‌کانی وه‌ک سۆدێوم، پۆتاسێوم، فۆسفۆڕ، ئاسن، کالسێوم، مه‌گنسێوم،
مه‌نگه‌نیز، سلنێوم و زینک له‌گه‌ڵ ریشاڵ و ئاو و کاربۆهیدرات.
زیاتر:
گرنگە رۆژانە نزیکەی 30 بۆ 35 دەنک چوالەی سەوز بخورێت، گرنگترین سودەکانی چوالەی
سەوز ئەمانەن؛
- پاراستنی کێشی له‌ش و رێگه‌گرتن له
قه‌ڵه‌وه‌یی و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له کاتی رێجیم دا.
- یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ
له خوێن دا به ڕێژه‌ی %12.
- یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن
دا و ڕێگه‌گرتن له توشبون به نه‌خۆشی شه‌کره.
- خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سکبونه‌وه‌ی
خوێنبه‌ره‌کان.
- پاریزگاری له ته‌ندروستی دڵ و مێشک
و به‌هێزکردنیان.
- رێگری کردن له دروستبونی به‌ردی زراو، له‌گه‌ڵ
یارمه‌تیدانی پاکبونه‌وه‌ی جگه‌ر و له‌ش له مادده ژه‌هراویه‌کان.
- خۆپاراستن
له نه‌خۆشی نه‌رمبونه‌وه‌ی ئێسک و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه.
- نه‌هێشتنی قه‌بزی و هه‌ندێ میکرۆبی ناو کۆئه‌ندامی
میز و میزه‌ڕۆ.
- رێگریکردن له نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و
به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری.
- به‌هێزکردنی موه‌کانی قژ و پاراستن له سپیبون و
هه‌ڵوه‌رینی قژ.
- پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گەشبونه‌وه‌ی، نه‌هێشتنی
چرچولۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌موچاو.