بابەتە
سەرەکیەکە: ماست یەکێکە لە گرنگترین خواردنەکان و مەڵبەندێکی باشی پرۆتین، چەوری،
ڤیتامین، کانزا و کاربۆهیدراتەکانە.
کێ
وتی: دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک بڵاویکردەوە: ماست یه‌کێکه
له‌و خۆراکانه‌ی که پزیشکه پسپۆڕه‌کان کۆکن له سه‌ر سوده ته‌ندروستیه‌کانی، به
یه‌کێک له باشترین خوادنه‌کان داده‌نرێت له مانگی ره‌مه‌زان به تایبه‌ت له ژه‌می
پارشێودا.
زیاتر:
گرنگترین سوده ته‌ندروستیه‌کانی ماست؛
- سه‌رچاوه‌یه‌کی
باشه بۆ پڕۆتین؛ هه‌ستی برسێتی که‌مده‌کاته‌وه له کاتی به‌ڕۆژبون دا.
- بڕێکی
باش له ڤیتامینه‌کانی تێدایه وه‌ک ڤیتامین ( B ) و ( D ) له‌گه‌ڵ
کانزاکانی وه‌ک کالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسێوم.
- ده‌وڵه‌مه‌نده
به مادده‌ی پڕۆباتیکه‌کان؛ که بریتی یه به‌کتریا سودبه‌خشه‌کان به له‌ش که
کاری کۆئه‌ندمی هه‌رس رێک ده‌خات و پاش سکچون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی باێوتیکه‌کان.
- بۆ
خۆپاراستن له نه‌رمبونه‌وه‌ی ئێسک و کلۆربونی ددان.
- که‌مکردنه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ری توشبون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن.
-
ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات.
- ماستی بێ چه‌وری ڕێگری ده‌کات له
زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات.
- به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش
له‌گه‌ڵ ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزا‌کان له ریخۆڵه‌دا.
- ماستی بێ چه‌وری خۆراکێکی باشه بۆ
ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به شیر هه‌یه یان ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆنیان
هه‌یه.
- یه‌کێکه له باشترین خواردنه‌کان بۆ
ئه‌و ئافره‌تی دوگیانی به‌ڕۆژو به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م
چه‌وری بێت.
- یارمه‌تی ڕێکخستنه‌وه‌ی خه‌و ئه‌دات.
- یارمه‌تی چاکبونه‌وه‌ی قورحه و هه‌وکردنی
گه‌دده و دوانزه‌گرێ ئه‌دات به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م
چه‌وری بێت.