ئەمڕۆ شاندی حکومەتی عێراق چەند رێککەوتنێکیان ئیمزا کرد، و بە گوێرەی زانیارییەکانیش رێککەوتنەکان بواری وزە و وەبەرهێنان و پەروەردە دەگرێتەوە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، وەفدی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر عەلاوی لەگەڵ بەرپرسانی سعودییە چەند رێککەوتنێکی گرنگیان لەبوارەکانی وزە و وەبەرهێنان و پەروەردە ئیمزا کردووە.
دوێنێ وەفدێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی گەیشتنە ریاز، هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ وەفدێکی دیکە بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی بگاتە وڵاتەکە، بەڵام سەردانەکە دواخرا.