مەسعود بارزانى چی به‌ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی وتوه‌؟

کوردستان 26/07/2020

لەلایەن: arya

Alternate Text

مەسعود بارزانى، بەبۆنەى ساڵیادى بەشداریکردنی بزوتنەوەى گۆڕان لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، پیرۆزبایى لە رێکخەرى گشتى دەکات.

سایتى فەرمى بزوتنەوەى گۆڕان بڵاویکردۆتەوە، شەوی رابردوو، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ عومەر سەید عەلی  رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو پەیوەندیە تەلەفونیەدا، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی بەشداری بزوتنەوەی گۆڕانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان کردوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستون.

لەبەرامبەریشدا، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، سوپاسی پەیوەندی و پیرۆزبایی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کردوە و هەردولاش جەختیان کردوەتەوە لەسەرئەوەی، هەمو لایەنەکان تواناکانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەری ئەو دۆخە سیاسیی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەی هەرێم و ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا