گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی
دیكه‌ی كاتی ته‌قینه‌وه‌كانی لوبنان له ناو كڵێسایه‌كدا بڵاوكرایه‌وه كه سه‌قفه‌كه‌ی
داده‌ڕمێت.
له گرته‌یه‌كی
ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ناو كڵێسای مار
مارون له ناوچه‌ی دۆره‌ی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ده‌ركه‌وتووه كه قه‌شه‌یه‌ك
له كاتی ته‌قینه‌وه‌كاندا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی سروته ئاینییه‌كانه.
له‌گه‌ڵ
روودانی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا كاره‌بای ناو كڵێساكه ده‌بڕێت، به‌ڵام قه‌شه‌كه
به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی و هه‌ر كه ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م روویدا سه‌قفی
كڵێساكه داده‌ڕمێت و قه‌شه‌كه‌ش هه‌وڵده‌دات رابكات.
ئێوارەی دوێنێ
سێشه‌ممه لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا، بەهۆیانەوە،
جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆریی ماددی کەوتەوە.
هۆکاری تەقینەوەکان
هێشتا روون نییە، بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە هۆکارەکەی بۆ بوونی نزیکەی دوو هەزار
و ٧٥٠ تۆن نیتراتی ئەمۆنیۆم دەگێڕنەوە کە ماوەی شەش ساڵە لە یەکێک لە کۆگاکانی ئەو
بەندەرەدا دانرابوو.