بەندەری بەیروت کە بە شادەماری
ئابووری لوبنان و گرنگترین ناوەندی هاوردەکردنی خۆراک و پێویستییەکانی ژیان هەژمار
دەکرا، رۆژی چواری ئەم مانگە لەڕێی دوو هەزار و ٧٥٠ تەن ئامۆنیومی نیتراتەوە تهقییهوه .
تیمە فریاگوزارییەکان بهردهوام لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی
تەرمی ژێر بینا داڕوخاوەکان و چەندین تیمی دیکەش سەرقاڵی لابردنی داروپەردووەکانن ، وێرانکارییەکە
ئەوەندە گەورە بووە تەنانەت کۆکردنەوەی پاشماوەی بینا داڕوخاوەکانیش کاتێکی زۆری
دەوێت .
ئەم تەقینەوەیە هاوکات بوو لەگەڵ
قەیرانێکی ئابووری و سیاسی قوڵ کە بەرۆکی لوبنانی گرتووەتەوە ، ئەو
بینایانەشی نزیک بەندەرەکە بوون زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و لە ئێستادا بە
هاوکاری کەسانی خۆبەخش هەوڵی پاککردنەوەی دهدرێت .
وەزیری تەندروستی لوبنان حەمەد حەسەن
رایگەیاندبوو بەهۆی تەقینەوەکەوە ١٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی پێنج هەزار
کەسیش بریندار بوون و زیانە مادییەکانی تەقینەوەکە زیاتر لە ١٠بۆ ١٥ ملیار دۆلار دهخهمڵێنن .