یەكێک لەو تایبەتمەندیانەی تۆڕی کۆمەڵایەتی
سناپ چاتی پێدەناسرێتەوە، ئەوەیە کە گەر کەسێک بیەوێت وێنە و ڤیدیۆکانت بگرێتەوە لە رێگەی ریکۆردی
شاشە و وێنەگرتنی سەر شاشە، راستەوخۆ پیشانت
دەدات، بەڵام رێگەیەک هەیە کە دەتوانیت بێ ئەوەی کەسی بەرامبەر پێی بزانێت ریکۆردی
شاشەی مۆبایلەکەت بکەیت.
-پێش ئەوەی دەست بکەیت بە وێنەگرتنی شاشەی
مۆبایلەکەت، مۆبایلەکە بکەرە سەر دۆخی فڕۆکە.
- ڤیدیۆ یان ئەو وێنەیەی کە دەتەوێت
بیکەرەوە و ریکۆردی بکە یان وێنەی بگرەوە.
-دەچیتە سەر واڵە تایبەتییەکەت لە سناپ چات و
لەوێوە ئەو بابەتانەی کە سەیڤت کردوون دەیسڕیتەوە.
-هەڵبژاردەیەکت دەداتێ کە دەتەوێت بە
تەواوی ئەو بابەتانەی لە سناپەکەتدا سەیڤت کردووە بیسڕیتەوە، قبوڵی دەکەیت.
-ئێستا دەتوانیت هێڵی ئینتەرنێتەکەت بکەیتەوە
و دۆخی فڕۆکە لەسەر مۆبایلەکەت لاببەیت.