ئیمارات هێرش دەکاتە سەر ئێران

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 10/09/2020

Alternate Text

ئیمارات هێرش دەکاتە سەر ئێران و بە سنوربەزاندن و دەستوەردان لە کاروباری دەوڵەتە عەرەبییەکان تۆمەتباری دەکات.

ئەنوەر قرقاش، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ کاروباری دەرەوە لە میانەی کۆبوونەوەی ١٥٤ی ئەنجومەنی دەوڵەتانی عەرەب رایگەیاند، تا ئێستا دەستوەردانی ئێران لە کاروباری دەوڵەتە عەرەبییەکان بەردەوامی هەیە، هاوکاری بەشێک لە گروپە تیرۆرستییەکان و میلیشیا چەکدارەکان دەکات لە بەشێک لە دەوڵەتە عەرەبییەکاندا.

روونیشیکردەوە، ئێران هەڕەشەیە بۆ ئاسایش و سەلامەتی دەریاوانی ناوچەکە.

داوایشیکرد، ئێران کێشەی هەرسێ دورگە ئیماراتییەکەی(تەنبی گەورە، تەنبی بچوک، ئەبو موسا) بە رێگەی ئاشتیانە لەگەڵ ئیمارات چارەسەر بکات

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا