سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان داوا دەکەن تاوانبارانی
کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا بدرێن بە دادگا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێم لەبارەی رووداوی
کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە هاتووە، "ئەوە تاوانێکی
قێزەون و ترسناک و کۆستێکی گەورەیە کە بەسەر خێزانێکی کوردی عێراقی هاتووە،
پێویستە لە کەمترین کاتدا تاوانباران بدرێن بە دادگا".
ئەوەشیان خستۆتەڕوو "داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و ئەنجومەنی
باڵای دادوەری و سەرجەم لایەنە بەرپرسەکان دەکەین هەموو رێوشوێنێکی یاسایی
بگرنەبەر بۆ دەستگیکردنی سەرجەم تۆمەتباران".
رۆژی سێشەممە، خێزانێکی سێ کەسی لەماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی مهنسووری
بەغدا کوژران و دواتر تۆمەتباری ڕووداوەکە لە هەولێر دەستگیرکرا و هەر ئەمڕۆش
تەرمەکانی خێزانە کوردەکە لەشاری سلێمانی بەخاکسپێردران.