گۆشتی بزن جۆرێکە لە جۆرەکانی گۆشتی سوور و سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر باشه بۆ ماددە خۆراکییەکان.
شارەزایانی بواری خۆراک رایدەگەیەنن، خواردنی خواردنی گۆشتی بزن، چەندین سوودی تەندروستی هەیە لەبەر ئەم هۆکارانە؛
ــ دەوڵەمەندە بە مادده‌ی ئاسن و زینک و مس۰
ـــ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ، B12 ،B6 ، B1 ، ڤۆلیک ئه‌سید۰
ـــ پڕۆتین و هه‌شت جۆر ترشه ئه‌مینه‌کانی تیایه که له‌شی مرۆڤ ناتوانێت دروستیان بکات۰
ـــ مادده‌ی کارنتین و کۆلاجینی تێدایە۰
بۆچی گۆشتی بزن باشتره له له گۆشتی مه‌ڕ و مانگا؟
ــ بڕێکی که‌متر له وزه‌ی تێدایه چونکه ( ۱۰۰ گم ) له گۆشتی بزن ( ۱٤۳ کالۆری ) تێدایه هی مانگا ( ۲۱۷ گم ) هی مه‌ڕ ( ۲۳٤ گم ) هی مریشک ( ۲۱۲ گم ) ۰
ـــ بڕێکی که‌متر له چه‌وری تێدایه : ( ۱۰۰ گم ) له گۆشتی بزن ( نزیکه‌ی ۳ گم ) تێدایه ؛ هی مانگا ( نزیکه‌ی ۱۲ گم ) ، هی مه‌ڕ ( ۱۲ گم ) تێدایه ۰
ـــ بڕێکی که‌متر له کۆلیستڕۆڵی تێدایه : ( ۱۰۰ گم ) له گۆشتی بزن ( نزیکه‌ی ۲۷ ملگم ) : تێدایه ؛ هی مانگا ( نزیکه‌ی ۸۷ ملگم ) ، هی مه‌ڕ ( نزیکه‌ی ۸۷ ملگم) تێدایه.
سەرچاوە/ دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک