نیشانە سوکەکانی جەڵدەی دڵ

تەندروستی 24/09/2020

Alternate Text

مەرج نییە هەمووکات ئازاری سنگ نیشانەی جەڵدەی دڵ بێت، بەڵکو هەندێک جار بەهۆی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس نیشانەکانی جەڵدەی دڵ ئاشکرادەبن.

دکتۆر جوزيف كامبل پزیشکی پسپۆڕی دڵ رایگەیاندووە، "جەڵدەی سوک و جەڵدەی مەترسیدار حالەتێکی کتوپڕن بۆیە پێویستە نیشانەکانی زوو بناسرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە کاریگەریە خراپەکانی، جەڵدەی سوک بەوە ناسراوە کە زیان دەگەیەنێت بە ماسولکەکانی دڵ کە تیایدا دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە ڕۆیشتنی خوێن لە بەشێکی دڵدا".

ئەوەشی خستۆتەڕوو، "کە پێیان وتی توشی سوکە جەڵدەی دڵ بویت، مانەی ئەوەیە کە لەوانەیە هێشتا نیشانەکانی جەڵدەی مەترسیدار دەرنەکەوتووە لە جەستەدا و دڵ بە شێوەیەکی ئاسایی خوێن دەنێرێت بۆ ئەندامەکانی جەستە، بەڵام جەڵدەی دڵی مەترسیدار واتە وەستانی ڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ بۆ ماوەیەکی درێژ بەهۆی تەواوگیرانی خوێنبەری دڵ".

دکتۆر كامبل ئەوەش ئاشکرا دەکات ،"هەتا زووتر چارەسەر وەربگریت دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەی زیاتر لە ئەگەری زیانەکانی سەر دڵ، کاتێک ڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ کەم دەبێتەوە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین و ئەمەش وادەکات کە ماسولکەکانی دڵ بەرەو مردن بڕۆن".


هاوکات لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "نیشانە سوکەکانی جەڵدە لەوانیە بە چەند رۆژێک دەربکەوێت و بمێنێتەوە و یاخود زۆر لەناکاو و چاوەڕواننەکراو رووبدات.

 

بە شێوەیەکی گشتی نیشانەکانی جەڵدە پێکدێت لە ئازارێک لە ناوەڕاستی سنگ بە شێوی پەستان یاخود قورسبوون، ئازارەکە بڵاودەبێتەوە بۆ مل و شەویلگە و شان و قۆڵ و دەچێت بۆ پشتەوە، هەروەها هەستکردن بە هەناسە تووندی و دڵەکزێ و ڕشانە و ئارەقکردنەوەیەکی زۆر و هەندێکجاریش لەهۆشخۆچوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا