مەسرور بارزانی یادی ریفراندۆم بە رۆژی پڕ شكۆ دادەنێت

کوردستان 25/09/2020

لەلایەن: karwan

Alternate Text

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵیادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، "یادی پڕ شکۆی ریفراندۆم، یادی ده‌ربڕینی هەستی ئازادیخوازی گەلەکەمان لەم رۆژە پیرۆزەدا بەرز و پایەدار بێت".

ئەوەشی نوسیووە، "هیوادارم هەموو ئاوات و مافە رەواکانی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و سەردەمیانە بێنە دی".

ئەمڕۆ 25ی ئەیلولی 2020، سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت كە تێیدا ٩٣.٧٢٪ی دەنگدەرانی هەرێم دەنگیان بۆ سەربەخۆی هەرێمی کوردستاندا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا