بۆ یەکەمینجار حیزبێکی ئۆپۆزسیۆن لە وڵاتی سعودییە راگەیەندراو سەرۆکی حیزبەکەش رایدەگەیەنێت، ئامانجیان فراوانبوونە لە کۆی دەوڵەتەکەیاندا.
مەزاوی شەریف، وتەبێژی حیزبەکە بە سایتی بزنس ئینسایدەری بەریتانی راگەیاندووە، ماوەیەکی کەمە حیزبەکەیان دروستکردووە، ئامانجیان بەدیهێنانی دیموکراتیی و گۆڕینی شێوازی دەسەڵاتە لە سعودییەدا.
حیزبە نوێیەکە ناوی(گردبوونەوەی نیشتیمانی سعودییە) لە دەرەوەی سعودییە پێکهێنراوە و بەشێک لە ئەندامەکانی ناوی خوازراویان لەخۆیان ناوە.