هومایۆن شەجەریان: پرسەکەی باوکم مەکەن بە بابەتێکى سیاسی

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 08/10/2020

Alternate Text

 هومایۆن  کوڕی هونەرمەندی کۆچکردوو شەجەریان ڕایگەیاند، نایەوێت  پرسەکەی باوکی  بکرێتە بابەتێکى سیاسی.

دوا بەدوای ئەوەی ئەمڕۆ محەمەد ڕەزا شەجەریان هونەرمەندی ناسراوی ئێرانی کۆچی دوایی کرد سەدان هەزار هاوڵاتی ئەو وڵاتە لە مەراسیمی بە خاکسپاردنەکەیدا ئامادەبوون.

وەک بەشێک لە میدیا جیهانیی و ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە ، بەشێک لە هەوادارانی ئەو هونەرمەندە لە مەراسیمەکەدا دروشمیان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران وتووەتەوە و لە چەند شوێنێکیش گرژی دروستبووە لە نێوان پۆلیس و هاوڵاتیان و بەو بۆنەیەوە هومایۆنی کوڕی وتوویەتی  " نامەوێـت پرسەکەى باوکم بە سیاسی بکرێت".

ئێوارەی ئەمڕۆ لە تەمەنى ٨٠ ساڵیدا شەجەریان هونەرمەندی  دیار و دەنگخۆشی ئێرانی لە تاران کۆچی دوای کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا